دیتنی من لە زیندانێکی وەهادا، لەبەر دڵی لۆلا گران بوو. ئێمە ھیچمان نەدەگریان. ھیچ شتێکمان نەبوو تا بۆی بگرین. پێنجشەممەیەکیان لێ پرسیم:
- فێردینان! ئەرێ ھەر بەڕاست شێت بووی؟
- بەڵێ! شێت بووم!
- دەیانەوێ لێرە چارەسەرت بکەن؟
- لۆلا! ترس چارەسەری نییە.
- یانی ئەوەندە دەترسی؟
- زۆر لەوە زیاتر دەترسێم، لۆلا. ھێندە دەترسم گەر ھاتوو بە مردنی خواییش مردم، نامھەوێ جەستەم بسووتێنن! دەمھەوێ وازم لێ بهێنن لە قەبرستانێکدا لاشەم بڕزێ و کرم تێی بدا، بەوپەڕی ئاسوودەییەوە، ئامادە بم بۆ ژیانی دووبارە.... بە چییا دیارە؟ گەر بێتوو بمسووتێنن، ھەمووی شتێ کۆتایی دێ، لۆلا، تێدەگەی؟ ھەمووشتێ... بەھەرحاڵ، ئێسکوپرووسک بڕێک مۆرکی مرۆڤی پێوەیە... ھەرچۆنێک بێت لە خۆڵەمێش زیاتر ئامادەیە بۆ ژیانی دووبارە... خۆڵەمێش دوایین قۆناغە!... تۆ ڕات چییە؟ سەرباری ئەوەیش، جەنگ...
- تیاح! کەوابێ بوویتە ترسنۆکێکی عەیارەبیستوچوار، فێردینان! ھەر ڕێک وەک مشکت لێ ھاتووە...
- ئا ئا! ترسنۆکێکی عەیارەبیستوچوار، لۆلا! من جەنگ و ھەموو شتەکانی ناوی ڕەت دەکەمەوە... ھەرگیز حەز بە چارەی ناکەم... نامھەوێ تەسلیمی ببم... ھەر لە خەمی خۆمدا نیم... بەڵام جەنگ و ھەموو ئەوانەی کە دەجەنگن، ڕەت دەکەمەوە، نە کارم بەسەر ئەو کەسانەوەیە و نە بە جەنگ خۆی. تەنانەت گەر ئەوان نۆسەد و نەوەدوپێنج میلیۆنیش بن و من بە تاقی تەنیا بم، ھێشتا ئەوان ھەڵەن و من لەسەر حەقم، لۆلا! چونکە تەنێ من دەزانم چیم دەوێ: دەمھەوێ نەمرم.
- بەڵام ڕەتکردنەوەی جەنگ مەحاڵە، فێردینان! کاتێ نیشتمان لە مەترسیدا بێ، تەنێ شێت و ترسنۆکەکان دەتوانن پشت لە جەنگ ھەڵبکەن...
- دەی سا کەوابێ بژی شێتەکان و ترسنۆکەکان! یانیش ڕاستتر، خۆزگە ھەر شێتەکان و ترسنۆکەکان زیندوو بن! لۆلا، ئاخۆ ناوی یەکێک لە سەربازەکانی جەنگی سەدساڵە دەزانی؟ ... قەت ھەوڵت داوە ناوی یەکێکیان پەیا بکەی؟ ... نەتکردووە، ئەی وا نیە؟ ... قەت ھەوڵت نەداوە. ئەوان لە لای تۆ ھێندە نەناسراو و گومناو و بێنرخن کە نرخی چڵەپووشێکیان نییە... دەی خۆ بڕوانە لە پێناو ھیچدا مردوون، لۆلا! ئەو گەمژانە لە پێناو ھیچدا مردن! بەخوا وایە! خۆ خۆیشت دەبینی وایە! بەس ژیان حسابە. ھەزار ساڵی تر، گرەو دەکەم ئەم جەنگەی ئێستا ھەرچەنێک لامان گرنگ بێت، پیس لە بیر دەچێتەوە... ڕەنگە چەند کەسێکی شارەزا بۆ دەستنیشانکردنی شوێنی گۆڕەبەکۆمەڵە بەنێوبانگەکان بێن لێرە و لەوێ ھەڵبکۆڵن... ئەمە ھەمووشتێکە کە مرۆڤەکان تا ئێستا توانیوویانە دەربارەی مرۆڤی چەند قەڕنێک لەمەوبەر و چەندساڵێک لەمەوبەر و تەنانەت چەند سەعاتێکیش لەمەوبەر بیدۆزنەوە... من بڕوام بە داھاتوو نییە، لۆلا...

کاتێک لۆلا بینیمی کە چەنێک بە خۆمدا دەنازم، چیدی تۆزقاڵێک دڵی پێم نەسووتا... بەلایەوە زۆر دزێو بووم.
بڕیاری دا دەستبەجێ جێم بھێڵێ. ئیدی قێزی لێ دەکردمەوە. ئەو شەوە تا بەر دەرگای نەخۆشخانەکە بەڕێم کرد، ماچیشی نەکردم.

| لویی فێردینان سێلین - سەفەر بەرەو کۆتایی شەو