شوکور مستەفا و زمانی کوردی


''...زۆرم حەز دەکرد زمانی کوردییش وەک زمانانی تر بەتەواویی بخەمڵایە و زێدەتر لە ئێستای پێش بکەوتایە و بووبووایەتە زمانێکی هاوچەرخی وا کە پێداویستییەکانی ئەم سەردەمەی ئێمەی بەپێکەڵی چارەسەر بکردایە. پێشخستن و بەرەو پێشبردنی زمانەکەمان پێویستی بە هەموو لا و هەموو دەزگا ڕۆشنبیرییەکان هەیە. دەبێ هەموو بەقووڵی و بەوردی و لێبڕان و کۆششێکی زۆرەوە لە زمانەکەمان بکۆڵینەوە و بە چاوێکی زانستانەوە تێی بڕوانین و شەقڵی گەشەسەندن و بەرەو فراژی و پێشکەوتنی دەستنیشان بکەین. زمانی کوردییش وەک زمانی هەر میللەتێک زمانێکی تایبەتییە و خاسیەت و ڕەوتی نشونمای و مێژووی پەیدابوونی گەشەکردنی خۆی هەیە. کارەساتەکانی ڕۆژگار و هەڵەنگوتن و باری ڕابردووی کوردیش بە هەموو دژوارییەکەوە نەیتوانیوە لە ناوی ببا. فۆلکلۆر و ئەدەبی کوردیی نووسراو، ئەو سامانە بەجێماوەی میللەتەکەمان ڕوونترین بەڵگەی ئەم قسەیەمانن و ئەوەی ئەرکی سەرشانی هەموو ڕۆشنبیرێکی کوردیشە ئەوەیە کە بە گیانێکی کوردپەروەرانەوە سەیری زمانەکەمان بکا و بەرژوەندیی پێشخستن و پاراستنی زمانەکەیش بخاتە پێش هەموو بەشێکی ترەوە... دەبا بۆ خزمەتی زمانی پاک و شیرینی کوردی بێ‌پشوودان تێ بکۆشین.''

| شوکور مستەفا