لە عەرەبییەوە: ژیار هۆمەر
گەر پێم گوترا: ''ئێوارە دەمری لێرە،
چی دەکەی لەو کاتەی ماوە؟''
دەڕوانمە کاتژمێرە دەستییەکەم،
پەرداخێ شەربەت هەڵدەقوڕێنم،
و گاز لە سێوێ دەگرم،
بە ڕوانین لەو مێروولەی ڕۆزییەکەی دۆزیووەتەوە درێژە بە هیوام دەدەم.
پاشان دەڕوانمە کاتژمێرەدەستییەکەم،
هێشتا کات ماوە تا چەناگەم چاک بکەم،
و خۆم هەڵبکێشم لە ئاوەکە، بیرێکم بۆ دێ:
"دەشێ جوانکاریی کتێبێ، بەرگێکی شین بێ."
تا دەمەو نیوەڕۆ بە زیندوویی دادەنیشم لای کتێبەکان،
نایبینم کاریگەریی ڕەنگەکان لەسەر وشەکان،
سپی، سپی، سپین...
کۆتا ژەمم ئامادە دەکەم،
دوو جام شەراب تێدەکەم:
یەکیان بۆ خۆم،
ئەویدی بۆ میوانە ناوەختەکەم،
پاشان لە نێوان دوو خەوندا، دەیشکێنم سەرخەوێ،
کەچی پرخەپرخەکەم هەڵمدەستێنێ...
پاشان دەڕوانمە کاتژمێرەدەستییەکەم،
هێشتا کات ماوە بۆ خوێندنەوە،
بڕێک لە دانتێ و موعەلەقات* دەخوێنمەوە،
و دەبینم چلۆن ژیانی من دەڕوات،
بۆ ئەوانی دی،
نایشپرسم کێ پڕی دەکاتەوە کەموکوڕییەکانی.
- ئاوها؟
- ئاوهایی، ئاوهایی.
- ئەی دوایی؟
- قژم دادەهێنم و ھەڵیدەدەم ئەم ھەڵبەستەم...
بەرەو سەبەتەی شتە پشتگوێخراوەکانم،
و کراسی نوێی ئیتاڵیایی لەبەر دەکەم،
و بە کەمانچەی ئێسپانیایی ماڵئاوایی لە خۆم دەکەم،
پاشان ملی ڕێ دەگرم،
بەرەو گۆڕستان!
چی دەکەی لەو کاتەی ماوە؟''
دەڕوانمە کاتژمێرە دەستییەکەم،
پەرداخێ شەربەت هەڵدەقوڕێنم،
و گاز لە سێوێ دەگرم،
بە ڕوانین لەو مێروولەی ڕۆزییەکەی دۆزیووەتەوە درێژە بە هیوام دەدەم.
پاشان دەڕوانمە کاتژمێرەدەستییەکەم،
هێشتا کات ماوە تا چەناگەم چاک بکەم،
و خۆم هەڵبکێشم لە ئاوەکە، بیرێکم بۆ دێ:
"دەشێ جوانکاریی کتێبێ، بەرگێکی شین بێ."
تا دەمەو نیوەڕۆ بە زیندوویی دادەنیشم لای کتێبەکان،
نایبینم کاریگەریی ڕەنگەکان لەسەر وشەکان،
سپی، سپی، سپین...
کۆتا ژەمم ئامادە دەکەم،
دوو جام شەراب تێدەکەم:
یەکیان بۆ خۆم،
ئەویدی بۆ میوانە ناوەختەکەم،
پاشان لە نێوان دوو خەوندا، دەیشکێنم سەرخەوێ،
کەچی پرخەپرخەکەم هەڵمدەستێنێ...
پاشان دەڕوانمە کاتژمێرەدەستییەکەم،
هێشتا کات ماوە بۆ خوێندنەوە،
بڕێک لە دانتێ و موعەلەقات* دەخوێنمەوە،
و دەبینم چلۆن ژیانی من دەڕوات،
بۆ ئەوانی دی،
نایشپرسم کێ پڕی دەکاتەوە کەموکوڕییەکانی.
- ئاوها؟
- ئاوهایی، ئاوهایی.
- ئەی دوایی؟
- قژم دادەهێنم و ھەڵیدەدەم ئەم ھەڵبەستەم...
بەرەو سەبەتەی شتە پشتگوێخراوەکانم،
و کراسی نوێی ئیتاڵیایی لەبەر دەکەم،
و بە کەمانچەی ئێسپانیایی ماڵئاوایی لە خۆم دەکەم،
پاشان ملی ڕێ دەگرم،
بەرەو گۆڕستان!
| مەحموود دەروێش
*موعەلەقات: کۆمەڵێک هۆنراوەی زۆر بەنێوبانگی قۆناغی پێش ئیسلامییە، لە حەوت دانە پێک ھاتووە کە بە شێوازێکی تایبەت و ناوازە نووسراون، هەروەها ئەودەم بە دەرگای کەعبەدا هەڵدەواسران.