پێشەکیی ماریۆ بارگاس یۆسا بۆ خوێنەرانی کورد

Prefacio de Mario Vargas Llosa en la versión kurda del libro Lituma en los Andes.


"من زۆر حەیران و سەرسامم بە گەلی کورد و مێژووە دڵتەزێنەکەیان. چەند ساڵێک لەمەوبەر، ئاواتەکەم بەدی هات، سەرم لە کوردستانی ئێراق دا و حەپەسابووم لەوەی کوردانی ئەو وڵاتە کە لە ناو توندوتیژییەکی پیسدا دەژیان، چۆن وێنەیەکی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و دڵفراوانییەکی دیموکراتی نیشان دەدەن. سا لە بەر ئەوە، کاتێک زانیم کتێبێکم بۆ کوردی وەرگێڕدراوە، شاگەشکە بووم و خۆم بە منەتبار دەزانم.
ئەز دەخوازم بەم دێڕانەم، لەگەڵ هیوای هەرە مەزنم بۆ سەرکەوتنی گەلی کورد، سڵاوێک لە دڵ و گیانەوە بۆ خوێنەرانی ئەم زمانە بنێرم."

| ماریۆ بارگاس یۆسا / مەدرید، کانوونی یەکەمی ٢٠١٥.

وێنە:
پەڕتووکی «ل چیایێن ئاندێ»
نووسینی «ماریۆ بارگاس یۆسا»
لە سپانیۆلییەوە بۆ کوردی (کورمانجی): جوانمەرد کولەک
بۆ سۆرانی: ژیار هۆمەر