| خۆکوشتن
| خۆرخێ لویس بۆرخێس
| لە ئیسپانییەوە: ژیار هۆمەر
ئەستێرە لە شەو نامێنێتەوە.
شەویش خۆی نامێنێتەوە.
دەمرم و کۆی گەردوونی نەبڕاوە لەگەڵمدا دەکوژێتەوە.
هەڕەم و مەدالیا و کیشوەر و دەموچاوەکان دەسڕمەوە.
ڕابوردووی کەڵەکەبوو دەسڕمەوە.
مێژوو دەهاڕمەوە، هاڕینەوەیش دەهاڕمەوە.
لە دواهەمین زەردەپەڕ دەڕوانم.
دواهەمین جریوە دەبیستم.
هیچ بۆ کەس جێ ناهێڵم.
سەرچاوە:
el suicida, jorge luis borges, obra poética: 1923-1985, pagina: 434, emecé – 1989 (traducido al kurdo por jiyar homer)