ماڵئاوا!

 ئەمڕۆ ژمارە پێنجی گۆڤاری سینەماییی تەماشە (Temaşe) لە باکووری کوردستان بڵاو بووەوە! گۆڤارەکە بە کورمانجی و سۆرانی و زازاکییە. من ساڵێکە بەرپرسی بەشی سۆرانیی گۆڤارەکەم، پاش بڵاوکردنەوەی گەلێک بابەتی بەپێز و دانانی فەرهەنگۆکێکی سینەمایی، لێرەوە ڕایدەگەیەنم دەستم لەو کارە کێشاوەتەوە و لەمڕۆوە هیچ پەیوەندییەکم بە تەماشەوە نەماوە. هیوای بەردەوامی و نەسرەوتن بۆ ئەو هاوڕێ هێژایانە دەخوازم.