شەریکەتاوان | خۆرخێ لویس بۆرخێس

| شەریکەتاوان
| خۆرخێ لویس بۆرخێس
| لە ئیسپانییەوە: ژیار هۆمەر
لە خاچم دەدەن، منیش دەبێ خاچ و مێخ بم.
جامم پێ دەدەن، منیش دەبێ ژار بم.
هەڵمدەخەڵەتێنن، منیش دەبێ درۆ بم.
هەڵمدەقرچێنن، منیش دەبێ دۆزەخ بم.
دەبێ ستایشی سات بە ساتی زەمەن بکەم و شوکرانەبژێر بم.
خۆراکەکەم هەموو شتێکە.
بارستاییی بەرچاوی گێتی، چاوشۆڕی، خێروخۆشی.
دەبێ پاساو بهێنمەوە بۆ ئەوەی دەمئێشێنێ.
گرنگ نییە بەخت و بەدبەختیم.
من شاعیرم.

سەرچاوە:
El cómplice, Jorge Luis Borges, Poesía completa, P: 475 (Traducido al kurdo por Jiyar Homer)

ماریا کۆداما و بۆرخێس